AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٣٠ ٠٩:٣٦

تورکیا پاگەندەی کرد:

کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە حەسەکە لەلایەن میتەوە

کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە حەسەکە لەلایەن میتەوە

تورکیا پاگەندەی کوژرانی بەرپرسێکی لقی ژنان و گەنجانی پەکەکە لە باکووری سووریا لە لایەن میتەوە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا فەرمییەکانی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو پاگەندەی کوژرانی هجران ئیجوز بە ناوی ڕێکخراوەیی ڤەژین ژیان لە ئۆپراسیۆنی نیشان شکێنیی میت لە حەسەکەیان کرد. ئەو مێدیاگەلە پاگەندەیان کرد کە ئیجوز بەرۆرسی لقی ژنان و گەنجانی پەکەکە لە باکووری سووریا بووە.

ئەناتۆڵی پاگەندەی کردووە کە ئەو کەسە لە ساڵی 2016 ەوە چووەتە ڕیزی پەکەکەوە و ناوی لەنێو داڕێژەران و هۆکارەکانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا دەبینرێت.

مێدیاکانی نزیک لە پەکەکە هێشتا کاردانەوەیەکیان بە هەواڵە نەبووە.

News ID 47031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha